لە باشووری شاری میسانی باشووری عێراق ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوەو لەئەنجامیشدا سێ گوند ژێرئاو دەكەون.
ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەیەكی باشووری شاری میسانی عێراق سێ گوند ژێرئاو كەوتوون و زیانێكی زۆر بە هاوڵاتیان كەوتووە.
ئاماژە بچۆ ئەوەش کراوە دوای ئەوەی مەترسیان لەسەر دروست بووە، هاوڵاتیانی ئەو سێ گوندە بەپەلە ناوچەكەیان جێهێشتووەو دواتر ماڵ و حاڵیان كەوتۆتە ژێر لافاوەكە.
بەشێك لەلافاوەكە لەئەنجامی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بووە، بەشەكەی دیكەش بەردانەوەی ئاو بووە لەلایەن ئێرانەوە بە ئاڕاستەی عێراق.