ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا باری کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی ئاشکرا دەکات و سلێمانی کەشەکەی سەخت دەبێت، بەلآم هەولێر و دهۆک کەمترو کەشێکی تاڕادەیەک باراناوی ئارامیان دەبێت.
ماڵپەڕی جیهانی کەشوهەوا
https://www.accuweather.com ئەوەی خستە روو کە سبەی شەممە ٦ ی نیسان شەپۆلێکی بارانبارین بەلێزمە و رەشەباو هەورە بروسکە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ناوبەناو بارانێکی هێمن لەگەڵ ناوبەناو هەورە بروسکەدا دەبارێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەنداوی دوکان پربۆتەوەو ئەمڕۆ ئاو رژایە سەر شەقامەکان و ئاو چووە زۆربەی کەپری سەیرانگا و پرۆژە گشتیاریەکانەوە، هاوکات دۆخەکە لە تەق تەق قورسترە.