ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کە ئەمریکا  بەنیاوە بە شێوازێکی فەرمی سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لەزاری سەرچاوەیەک لە پێنتاگۆن ئاشکرایکردووە، کە ئەمریکا بە فەرمی سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەو پێیەی بووە بە بەشێک لە تیرۆریزمی جیھانی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە بۆ یەکەمیجارە لە مێژوودا واشنگتۆن سوپای وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

واشنگتۆن پۆست ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە پێدەچێت ڕۆژی دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠١٩، وەزارەتی دەرەوە بەفەرمی ئەم ھەنگاوەی واشنتۆن بەرانبەر ئێران ڕابگەیەنێت.

سپی:لوقمان غەفوور






AM:10:40:06/04/2019