ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەو تەوەرانەی کە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گفتوگۆی لەسەرکرا کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٦ی نیسانی ٢٠١٩، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتیی کۆببێتەوەو گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی بکات بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە ٦ی نیسان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبووەوە.