سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه لە په‌رله‌مانی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات ئەگەر بێت و سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوا لەبەرامبەردا سوپای ئەمریکا دەخەنە نێو لیستی تیرۆری وڵاتەکەیەوە.
ئاژانی فارس نیوزی ئێرانی لەزاری حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌تپیشه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه لە په‌رله‌مانی ئێران بڵاویکردەوە، "ئه‌گه‌ر هاتوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، ئەوە ئەوانیش سوپای ئه‌مریكا شانبەشان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەخه‌ینە نێو لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌یانه‌وه".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەئێستادا ئیدارەی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پۆلێن‌کردنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی لە رۆژی دووشەممەش بەفەرمی رادەگەیەنرێت.