کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەی رێکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستیپێکرد.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە 6نیسانی 2019، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و به ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
بەپێی زانیارییەکانی سپی بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا تاوتوێی كاتی واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ پارتی بکرێت.