حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات بە موچەخۆرانی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات بە موچەخۆرانی هەرێم کە، ‌هیچ مەترسییەک لەسەر موچەکانیان نییە و بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی.
سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنى موچەى فەرمانبەران و وەزارەتى دارایی عێراقیش چەند جارێک گەرەنتی داوە بە وەزیرى دارایى هەرێم، کە موچەی فەرمانبەران دەنێرێت.
وتیشی، بەغدا لە مانگى سێى ئەمساڵەوە، پارەی بۆ موچەی فەرمانبەران ناردووە و پارەى دوو مانگیان لایە، ئەگەر ئەو دوو مانگەش بنێرن ئەوانیش موچەى مانگەکانى یەک و دوو دابەشدەکەن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم  جەختی کردەوە لەوەی،کە بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەی گونجاو لەبارەی کێشەکانی دۆسیەی نەوت، ئامادەن لەگەڵ عێراق گفتوگۆی جددی بکەن.

 



PM:07:08:06/04/2019