تیمێكی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ماسی و باڵنده و گیانداره كێوییه‌كان له ئه‌مریكا و رێكخراوی ئاركنساس-ی باڵنده و ماسی، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی وردیان ده‌ستپێكردووه له مردنی ههڵوێیهكی هه‌راش كه له‌كه‌رتی "در‌و"ی سه‌ر به ویلایه‌تی ئاركنساس، له رۆژی 28 مارچ دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی 6-ی ئه‌مریكی، هه‌ڵۆ كوژراوه‌كه له‌نزیك رێگه‌ی تێنسی سپۆر-ی خۆرئاوای شاری مۆنتیسیلۆ دۆزراوه‌ته‌وه و نێردراوه بۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی "لیتل رۆك" بۆ پشكنین.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، تیمێك له پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری ئه‌وه‌یان خستۆته به‌رچاو كه هه‌ڵۆ – كه مێیه و به لێدانی فیشه‌ك پێكراوه. ئاشكراشیان كردووه هه‌ڵۆكه له‌كاتی فڕین‌دا پێكراوه و كاتی پێكران و مردنی چه‌ند چركه‌ساتێك بووه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی 6، تیمه‌كه‌ی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ماسی، باڵنده و گیانداره كێوییه‌كان له ئه‌مریكا و رێكخراوی ئاركنساس-ی باڵنده و ماسی، بڕی 6 هه‌زار دۆلار ئه‌به‌خشێته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بكوژی ئه‌و هه‌ڵۆ- یه بدات به تیمه‌كه، ئه‌ویش وه‌ك رێگرییه‌ك له كوشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا و ویلایه‌تی ئاركنساس ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و پێگه‌یه‌كیان ئاشكراكردووه، تا زانیاری وه‌رگرن له‌سه‌ر بكوژی ئه‌و هه‌ڵۆیه.
لوقمان غه‌فوور