پێش شکاندنی هێلکە بزانە بەکەڵکی خواردن دێت

ئە گەر تۆ کەسێکی هێلکە خۆری ئەوا بزانە شانسێکی باشت هەیە لەبەر ئەوەی خواردنی هێلکە جگە لەوەی تامێکی زۆر خۆشی هەیە یەکێکە لەخواردنە بێزیانەکان و زۆر خواردنیشی هیچ زیانێک بەتەندروستی ناگەیەنێت.

هەروەها سەرچاوەیەکی باشی کانزاو ڤیتامین و پرۆتینە. بەڵام پێش ئەوەی هێلکە بخۆی پێویستە ئاگادار بی لەوەی تازەیە یاخود نا ، جگە لەو بەروارەی بەسەر زۆرێک لەهێلکەوەیە ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی بزانی ئەو هێلەکەی دەتەوێت بیخۆی کۆنە یاخود نا ئەویش....

ـ پەرداخێک یاخود دە فرێک پڕ بکە لەئاوی سارد پاشان لەسەرخۆت هێلکەکە بخەرە ناو ئاوەکەوە گەر هێلکەکە نیشت و لەژێر ئاوەکەدا مایەوە ئەوا ئەو هێلکەیە زۆر تازەیە بەڵام ئەگەر چەند هەفتەیەک کۆن بوو هێشتا بەکەڵکی خواردن هات ئەوا لەسەرێکییەوە دەنیشێت. گەر هێلکەکە سەر ئاو کەوت ئەوا مانای وایە بەکەڵکی خواردن نایەت.

ئا: هەـ ف

سەرچاوە: realsimple



PM:06:30:07/04/2019