نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی نیسان نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، هەرچەندە دۆلار کەمێک بەرزبۆتەوە، بەلآم بەرزبوونەوەیەکی کەمە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٨٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزارو ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٨٠٠ دینار، لە رۆژانی رابردوودا بە ٩ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزارو ٢٠٠ دینار، کە ئەمیش نرخەکەی نزمە.





AM:10:00:08/04/2019