بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە ڕێگای سەرەکی کەرکوک ـ هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت.
مەڕوان ئیبراهیم بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ڕێگای سەرەکی کەرکوک هەولێر بەهۆی چاککردنەوەی پردە ئاسنینەکەی نزیک پردێ بۆ ٧٢ کاتژمێر دادەخرێت و لە ٨ی بەیانی ئەمڕۆوە ڕێگاکە داخرا".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک مەڕوان ئیبراهیم رێگا بۆ هاوڵاتیان دیاری دەکات و دەڵێت " هاوڵاتیان دەتوانن لە ناو ناحیەی پردێ و ڕێگای دووبزەوەهاتوچۆی نێوان کەرکوک هەولێر بکەن".
بە هۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧وە ڕێگای هەولێر ـ کەرکوک بە تایبەت بە لە نزیک پردێ زیان بەرکەوت و دواتریش بە هۆی باران و لافاوەکانی ماوەی ڕابردووە و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروستبووبوو.