ئێران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەتووندی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی سوپای پاسداران کرد و بڕیاریدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سەنتکام)بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

ئەمرۆ دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠١٩ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە راگەیەندراویکدا ئاماژەی بەوەکرد ''ئیدارەی ئەمریکا وەک پاڵپشتیکاری تیرۆر دەناسێنین و هەموو ئەو هێزانەی سەر بە سەنتکامن لە لیستی تیرۆری ئێمەدان، وتیشی بڕیارەکەی ئەمریکا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان''.

ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،ئەمڕۆ بە فەرمی پلانی ئیدارەکەم بۆ ناساندنی سوپاسی پاسداران، لەنێویاندا سوپاسی قودس وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی رادەگەیێنم. ئەمەش لەژێر بەندی 219ی یاسای نیشتمانی و کۆچبەری، ئەم هەنگاوە بێوێنەیەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی" ئێران بەتەنیا تاکە دەوڵەتی پشتیوان لە تیرۆر نییە، بەڵکو سوپای پاسدارانیش چالاکانە بەشداری لە پشتیوانیکردنی دارایی و بەرەوپێشبردنی تیرۆریزم وەک ئامرازێکی دەوڵەتداری دەکات".




PM:09:05:08/04/2019