عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،
دوای زیاتر له دوو ساڵ دادگا بێتاوانی منی سه‌لماند و کۆمپانیای به‌ڕێزی مه‌لا یاسین یه‌ک ملیار دیناره‌که‌ی لێنه‌بردمه‌وه.
لە نوسراوێکدا کەوێنەیەکی دەست سپت کەوتووە تیایدا
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە،
کۆمپانیای به‌ڕێز که خاوه‌نه‌که‌ی مه‌لا یاسینه له ساڵی ٢٠١٦ به تۆمه‌تی ناوزڕاندن دوو سکاڵای له‌سه‌ر من تۆمارکرد له دادگا سلێمانی، له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بووم، هه‌موو به‌ڵگه‌کان خرانه به‌رده‌ست دادگا، دوای زیاتر له دوو ساڵ، دادگا بێتاوانی منی سه‌لماند.
دەقی نوسینەکەی عەلی حەمە ساڵح:
ئه‌وجا سه‌ره‌ی ئێمه‌یه
کۆمپانیای به‌ڕێزی مه‌لا یاسین یه‌ک ملیار دیناره‌که‌ی لێنه‌بردمه‌وه.
له ساڵی ٢٠١٦، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌و ڕاپۆرتی چاودێری دارایی بڵاومکرده‌وه" له ساڵی ٢٠٠٨دا، کۆمپانیای به‌ڕێز، که‌خاوه‌نه‌که‌ی مه‌لا یاسینه بڕی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلاری له وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه به قه‌رز، وه‌زاره‌تی دارایی نوسراوی کردوه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌م پاره بباته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان"
کۆمپانیای به‌ڕێز که خاوه‌نه‌که‌ی مه‌لا یاسینه له ساڵی ٢٠١٦ به تۆمه‌تی ناوزڕاندن دوو سکاڵای له‌سه‌ر من تۆمارکرد له دادگا سلێمانی، له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بووم، هه‌موو به‌ڵگه‌کان خرانه به‌رده‌ست دادگا، دوای زیاتر له دوو ساڵ، دادگا بێتاوانی منی سه‌لماند.
منیش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه که پاره‌ی خه‌ڵکه ئه‌م دۆسیه‌م له ڕێگای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه داوه به دادگا.
ئه‌وجا سه‌ره‌ی منه.
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار قه‌رزارن و نایده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی باشترین زه‌ویه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یان بێ به‌رامبه‌ر وه‌رگرت و به ملیۆنان دۆلار فرۆشتیانه‌وه، به‌دڵنیایی یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانمان له‌م خوله‌دا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه‌و به‌دواداچونه بۆ گه‌نده‌ڵی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان.
سوپاسی هه‌ردوو هاوڕێی پارێزه‌رم( چۆمان محممهدو ئاوات محممه‌د) له‌سه‌ره‌تاوه خۆبه‌خشانه‌و ئازایانه له‌دادگا به‌رگریم لێده‌که‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح