زیاتر لە 120 كۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیر کران

هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا  زیاتر لە 120 كۆچبەریان دەستگیر کرد، كە بە نیازبوون بە شێوەیەكی نایاسایی لە توركیاوە بچنە یۆنان.

بەگوێرەی هەوڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا، کە لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانیان دژی كۆچی نایاسایی، لە سێ گوندی سەر بە شاری چانككالە ئەنجامیاندابوو 103 كۆچبەری نایاسایی بەڕەگەز ئەفغانی، كە لەئامادەكاریی پەڕینەوەدا بوون بۆ دورگەی لیسبۆسی یۆنان، دەستگیركران.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچكەی ئایڤاجكیش لەهەمان ناوچە لە ئۆپەراسیۆنێكدا 20 كۆچبەری نایاسایی دیكەی دەستگیركرد و
 دوای لێكۆڵینەوە، کۆچبەرەکان رەوانەی ناوەندی دیپۆرتكردنەوەی ئایڤاجك كران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش میدیای توركیا بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 170 كۆچبەری دیكەی نایاسایی دەستگیركراون.


AM:09:21:09/04/2019