ئارایشتگایەک لە سلێمانی داخرا

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن و سکاڵای هاوڵاتیان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاریشتگای نمونه‌ی  لە سلێمانی داخست.

گۆنا سه‌ردار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی، ئارایشتگای نمونه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ داده‌خرێت.

وتیشی؛ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی كاركردنی ئارایشتگاكان پابه‌ند بونیه‌تی به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌رده‌گرن له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ شوێنه‌كه‌یان پاكوخاوێن بێت.

گۆنا سه‌ردار راشیگه‌یاند؛ ئه‌وشوێنه‌ی بۆ تاتۆكردن ته‌رخانكرابوو له‌ ئارایشتگای نمونه‌، زۆر پیس بووه‌ و به‌شێكی زۆری شوێنه‌كه‌ ژه‌نگی كردووه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ دروست ده‌كات كه‌له‌وشوێنه‌ تاتۆ دروست ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ئارایشتگای نمونه‌‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


PM:01:16:09/04/2019