بە مەرج پێشینە دەدرێت بە هاوڵاتیان

بانكی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەكدا ‌پێشینەیەكی نوێ بۆ فەرمانبەران ئاشكرادەكات و دەڵێت، هەر فەرمانبەرێكی عیراق كە خاوەنی ماستەر كارتی نێودەوڵەتی بێت، دەتوانێت ئەو پێشینەیە وەربگرێت.

بانكی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بڕە پارەیەك وەك شێوازێكی نوێی پێشینە دەدەنە سەرجەم فەرمانبەرانی دام ودەزگاكانی حكومەت، تائێستاش هەشت هەزار فەرمانبەر داواكاریان پێشكەشكردوە بۆئەوەی وەریبگرن و وەرگرتنی پێشینە نوێیەكە پەیوەستە بە(ماستەركارتی نێودەوڵەتی)ەوە، هەر فەرمانبەرێك ئەو كارتەی هەبێت دەتوانێت پارەكە وەربگرێت.

باسی لەوەشكردوە پێشینەكە سێ بڕە پارە لەخۆدەگرێت ئەوانیش، (3، 5، 8. )ملیۆن دینارین، فەرمانبەرانیش مانگانە پارەكەیان بەشێوەی قیست لێوەردەگیرێتەوەو لەڕێگەی كورتەنامەوە ئاگاداردەكرێنەوە.


PM:05:43:09/04/2019