سوپای ئێران رایگەیاند "دەست لەدەست تا کۆتا چرکە بەرگری سیستمی ئیسلامی و مەبدەئەکانی شۆڕشی ئیسلامی و دەستکەوتەکانی دەکەین".
ئەمڕۆ 9ی نیسانی 2019 سوپای ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هەنگاوی نوێی ئەمریکا رەتدەکاتەوە کە دوێنێ بڕیاریدا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
باسی لەوەشکردوە، ئەو بڕیارە ئاماژەیە بۆ لاوازی و شکستی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە و سەرکەوتنی سەرسامکەری پاسدارانیش دەردەخات لە شەڕی گروپە تیرۆرستەکاندا کە ئەمریکا و کیانی سەهیۆنی پشتیوانییان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە کە کۆتا بڕیاری ئەمریکا خزمەتی ئامانجەکانی سەهیۆنییەکان دەکات و خزمەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەی نەتەنیاهۆ دەکات، ئەم هەنگاوەش هیچ پاساوێکی یاسایی و ژیرانەی نییە، تەنیا ئاماژەیە بۆ لاوازی سیاسەتی ئەمریکا.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە وڵاتەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستوەتە لیستی تیرۆرەوە.