پۆلیسی سلێمانی لەسەر کوشتنی هاوڵاتیەک لە شەقامی سەهۆڵەکە راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ئەوان لەسەر رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەک لە گازینۆیەکی سەهۆڵەکە چوار کەسیان دەستگیرکردووە، بەڵام تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر نەکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی سپی میدیا نێردراوە تیایدا هاتووە " ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەك لە نێو گازینۆیەكدا لە شەقام سالم دەستدرێژی گولە لە هاوڵاتیەك كرا و گیانی لەدەستدا".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی رزگاری و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و دەركەوت كە تۆمەتبارێك تەقەی لە هاوڵاتیەك كردووە و 3 فیشەكی پێوە ناوە.

 پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند دوای بەدوادواچوونی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنەوەی كامێرای چاودێری , توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لە ئێستادا ئەنجامدەری سەرەكی تاوانەكە هەڵهاتووە و هێزەكانی پۆلیس لە گەڕان و لێكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردنی.
 
سپی، پێشتر بڵاویکردەوە کە کوشتنی ئەو هاوڵاتییە لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل بووەو، لە نێوان قوربانی و تۆمەتبارەکەدا بڕی ١٥هەزار دۆلار هەبووە.



PM:09:51:09/04/2019