ڤیدیۆ:تۆتنهام و لیڤەرپوڵ شکستیان بە مانچستەرسیتی و پۆرتۆ هێنا


لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دوو یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام توانیان شکست بە یانەکانی پۆرتۆی پرتوگال و مانچستەرسیتی ئینگلیزی بهێنن.
لە یەکەم یاریدا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆی توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکست بە یانەی پۆرتۆ بهێنێت، هەردو گۆڵەکەش" کیتاو فێرمینهۆ لە تایمی یەکەم تۆماریان کرد.
لە دووەم یاریدا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە زەحمەت توانی شکست بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بهێنێت و یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
تاکە گۆڵەکەش" مین سۆن تۆماری کرد لە خولەکی ٧٨.









AM:12:17:10/04/2019