عەبدوڵای مەلانوری لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکەی نەوشیروان مستەفا هاتە دەنگ " تازە کراوەتەوە"

عەبدوڵای مەلا نوری پەرلەمانتاری خوولی پێشتری پەرلەمانی کوردستان لە لیستی گۆڕان، لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ئارام ئەحمەد بڵاویکردۆتەوەو لەسەر وەڵامەلەی عەلی حەمەساڵح، ئەویش روونکردنەوەیەک بڵاودەکتەوە.

عەبدولآی مەلانوری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیتی فەیسبووک نووسیوویەتی "کاک نەوشیروان لە ژیانی خۆیدا ئەوەی توانی و پێی کرا بۆ خزمەتی گەلەکەی کردی. هەرگیز دودڵ نەبو لە دەربڕینی بۆچونەکانی و، لە داکۆکیکردن لە بیرو بڕواکانی".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە خوولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " 
ناوەڕۆکی گرتە ڤیدیۆکە کە تێدا قسە لە سەر گۆڕان دەکات، گەواهیدەری ئەو راستیەیە، کە تا لە ژیاندا بو خوازیاری نوێبونەوەو تۆکمەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و درێژەدان بە پەیامە راستەکەی بو.
زۆر ئاساییە کاک نەوشیروان لە ژیانی خۆیدالە گروپ و کەسانێک بێ هیوا بوبێت، بەڵام بۆ ساتێکیش لە هەوڵ و تێکۆشانی بۆ گۆرانکاری بێ هیوا نەبو و نەوەستا".


عەبدولآی مەلا نوری کە ئێستا ناڕزاییە لە سیاسەتی حیزبەکەی دەڵێت " ئەسڵەن ئەو کاتەش کە نەخۆشبو بیری لەوە دەکردەوە چۆن و بە چ رێگایەکی دروست بەربەستەکانی بەردەم پرۆژەی گۆرانکاری لابەرێت".

ئەو پێێوایە" 
کاک نەوشیروان چ وەک سیاسیەکی گەورەو پڕ ئەخلاق چ وەک نوسەرو بیرمەندێک میراتی گەلێکە نەک حیزبێک، هیوادارم هەمولایەک بە چاوی رێزو وەفاوە لە رابردوی بڕوانین".

چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئارام ئەحمەد" ئەمرۆ گرتەیەکی ڤیدیۆی نەبینراوی نەوشیرون مستەفای بڵاوکردەوە، دواتر عەلی حەمە ساڵ‌٩ی وەڵامی دایەوە.



AM:12:37:10/04/2019