پەرستارێک دان بە تاوانێکی زۆر گەورەدا دەنێت

پەرستارێک لە وڵاتی زامبیا ئاشکرایدەکات، لە ماوەی ١٢ ساڵی ژیانی کارکردنیدا لە نەخۆشخانەیەکی ولاتەکەی تەنها بۆ خۆشی پێنج هەزار منداڵی تازە لەدایکبووی لە دایک و باوکیان گۆڕیوە.

 ئیلزابێس مۆر پەرستارێکی خەڵکی ولاتی زامبیا -یە لە ئێستادا توشی نەخۆشی شێرپەنجەی درێژخایەن بووەو بە هۆی توشبونی بەو نەخۆشیەو ئومێدی لێخۆشبوون دان بە تاوانێکدا دەنێت کە بە درێژایی ١٢ ساڵی رابردوی لە نەخۆشخانەیەکدا ئەنجامیداوە.

ئەو پەرستارە دەلێت،
 لە ماوەی ١٢ ساڵ كاركردنی لە نەخۆشخانەی "یو تی ئێچ"ی زامبیا پێنج هەزار منداڵی لە دایکوباوکی راستەقینەی خۆیان دابڕێوەو ئاوڵگۆڕی پێکردوون.

دەشلیت "تووشی شێرپەنجەیەكی درێژخایەن بووم و دەزانم كە بەمنزیكانە دەمرم، دەمەوێت دان بە تاوانەكانمدا بنێم لەبەردەم خودا و كەسوكاری ئەو خێزانانەی كە لە ماوەی كاركردنمدا منداڵەكانیان لە نەخۆشخانەكەدا داناوە".

پەرستارەكەهۆرای ئەو کارەی روونکردوەتەوەو وتویەتی، کە ئەو كارەی تەنیا بۆ خۆشی كردووە و لەسەری راهاتووە، داواشیكرد كەسوكاری ئەو منداڵانەی لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا منداڵەكانیان لەو نەخۆشخانەیە بووە، بە مەبەستی دڵنیا بوونەوە  پشكنینی دی ئێن ئەی  بكەن.


AM:11:46:10/04/2019