فڕۆکەیەکی سەربازی ئێران کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران کەوتە خوارەوە، بە پێیزانیارییە زەرەتاییەکان ژمارایەک لە سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە.

 میدیاکانی ئێران لە هەواڵیکی بەپەلەدا  بڵاویان کردووەتەوە "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی نیسان لە بنکەی سەربازی"حەمزە سەید ‌شوهەدا‌ء"، فڕۆکەیەکی سەربازی کەوتووەتە خوارەوە.

ئەوەشهاتووە، فڕۆکەکە لەناوچەی "دالامبەر"ی سەر بە شاری ئورمەیەی پارێزگای ئازەربایجان، لە باکوری رۆژئاوای ئێران کەوتوەتە خوارەوەو "لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە سەرنشینانی گیانیان لەدەست داوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بون.


PM:12:35:10/04/2019