سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو كاتژمێر2ی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، خوێندنەوەی سێیەم بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بكات و پەسەندی بكات، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئەگەرچی تا ئێستا بەفەرمی هۆكاری دواخستنەكە ئاشكرانەكراوە بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكانی، هۆكاری دواخستنەكەی، ناكۆكی لایەنەكانە لەسەر پۆستەكان.
بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕانی، جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ گۆڕان دەبێت، بەڵام یەكێتی داوا دەكات سەرۆكی هەرێم دوو جێگری هەبێت و یەكێكیان بۆ ئەو بێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی یاسایی، داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كۆبوونەوەكە 3 رۆژ دوا بخرێت، بەڵام ئێستا كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.