تەرمی قوربانیەكی دیكەی كەڵەكە نقومبووەكەی مووسڵ دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێك، كە یەكێكە لە قوربانییانی رووداوی نقومبوونی كەڵەكەی مووسڵ، دۆزرایەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی دیكەدا.

تیمەكانی بەرگری شارستانی لە مووسڵ، لەسەر رووباری دیجلە لە گەڕان و پشكنین بە دوای تەرمی بێسەروشوێنبووانی رووداوی نقوومبوونی كەڵەكەی مووسڵ بەردەوامن و ئەمڕۆش تەرمی منداڵێكیان دۆزیەوە.

رووداوەكە نزیكەی 20 رۆژ پێش روویدا، كاتێك كەڵەكی پەڕینەوەی گەشتیاران، لە دوورگەی مووسڵی گەشتیاری لەسەر رووباری دیجلە، بە زیاتر لە 250 سەرنشینەوە نقووم بوو و لە ئاكامدا، زیاتر لە 120 كەس گیانیان لەدەستدا، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.



PM:03:50:10/04/2019