ڤیدیۆ: یۆڤانتۆس و ئەجاکس یەکسانبوون



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە یاری چوونی چارەکی کۆتایدا، هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ئەجاکسی هۆڵەندی لە وڵاتی هۆڵەندا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ١-١ یەکسانبوون.
سەرەتاو لە خولەکی ٤٥ی گێمی یەکەم ،رۆناڵدۆ توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات و ١-٠ پێشی بخات.
دواتر لە سەرەتای گێمی دووەم یانەی ئەجاکس توانی بە خێرایی لە لایەن یاریزان"نیرس گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوەو ئەنجامەکە بکاتە ١-١.
لە کۆتایدا یاریەکە ١-١ مایەوەو یاری گەڕانەوە لە یاریگای یانەی یۆڤانتۆس لە ئیتاڵیا دەکرێت.




AM:12:19:11/04/2019