كۆشكی كۆماری سودان گەمارۆدرا

خۆپیشاندانی خەڵكی سودان بەردەوامی هەیە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەشێك لە ئەفسەرانی سوپا گەمارۆی كۆشكی كۆمارییاندا ژمارەیەك ئەفسەریش چوونەتە نێو باڵەخانەی تەلەفیزیۆنی فەرمیی سوودان.

دەیان كەسایەتی سیاسی و سەربازی نزیك لە سەرۆكی سوودان دەستگیركران لەنێویاندا سەرۆكی حیزبی كۆنگرەی نیشتمانی سوودان سوپای سوودان هێزێكی زۆری لە چواردەوری بارەگای وەزارەتی بەرگری بڵاوكردەوە.

ژمارەیكی زۆر زریپۆش چواردەوری كۆشكی سەرۆكایەتی سوودانیان گرت لە خەرتووم و فڕۆكەخانەی خەرتووم تاوەكو بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی سوپا داخرا.

هاوكات دەیان هەزار كەس لەبەردەم بنكەی سەرەكی سوپای سوودان لە خەرتووم كۆبوونەتەوە و بەدەیان درووشمی ناڕەزایەتیان لەدژی عومەر بەشیر، سەرۆكی وڵاتەكەیان بەرزكردووەتەوە.

ژمارەیەك لە ئەفسەرانی سوپای سوودان پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەكەن، هاوكات میدیاكانی نێو سوودان بڵاویانكردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-4-2019 ژمارەیەك ئەفسەری سەربازی چوونەتە نێو باڵەخانەی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی سوودان.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ سوپای سوودان لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە راگەیێندراوێك بڵاوبكاتەوە و ئەگەری كودەتاش لە دژی عومەر بەشیر كە 30 ساڵە سەرۆكی سوودانە لەئارادایە.

تاوەكو ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی سوودان، 22 كەس كوژراون، لەنێویاندا 5 كەسیان سەربازن كە ویستوویانە بەرگری لە خۆپیشاندەران بكەن.



AM:09:45:11/04/2019