ئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان کە بۆ میسی ئەنجامدرا


ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پشکنینی پزیشکی بۆ میسی ئەنجامداو دەرکەوتووە یەو یاریزانە هیچ مەترسییەکی لەسەر نیە.
میسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەریونایتد لە چوونی چارەکی کۆتایدا،لە لایەن یاریزانێکی یانەی مانچستەریونایتد زۆر بە توندی لێی دراو بەوهۆیەوە لە لوت و دەموچاویدا بریندار بوو.
بە قسەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە پشکنینەکان دەرکەوتووە میسی هیچ شونێکی نەشکاوەو ئەو یاریزانە پێکانەکەی مەترسیدار نیەو تەنها روشانێک بووە. 
میسی هەرچەندە لە یاریەکە نەیتوانی گۆڵ بکات، بەڵام سەرکەوتوو بوو لە درووستکردنی تاکە گۆڵی یاریەکە.


PM:06:58:11/04/2019