دیگۆ کۆستا بۆ ٨ یاری راگیرا

بەهۆی ئەو جنێوە ناشرینانەی کە بە دادوەری یاری یانەکەی بەرامبەر بەبەرشەلۆنەی وت، دیگۆ کۆستای هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ بۆ ٨ یاری راگیرا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاوی کردۆتەوە، کۆستا جنێوی ناشرین بە ناوبژیوانی یاریەکە مانزانۆ وتووەو پاڵیشی پێوە ناوە، بەوهۆیەوە ٨ یاری داهاتووی خولی ئیسپانیا رادەگیرێت.
هەروەها ئەو یەکێتیەکە بڕێ ١٤٠٠ هەزار یۆرۆش سزای داراریی ئەو یاریزانەی داوە.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ٢-٠ یاریەکەی بە بەرشەلۆنە دۆڕاندو لە بردنەوەی نازناوەکە دوورکەوتەوە. 



PM:07:06:11/04/2019