زۆرێک لە خەڵکی بەهۆی مەندووبوونەوە یاخود سەرما، یان توشبوون بە هەوکردن تووشی ئازاری سمت دەبن چەند ڕێگەیەک هەن یارمەتی نەهێشتنی ئەم ئازارە دەدەن.ئەوانیش:
ـ دابەزینی کێش: ئەوکەسانەی کێشیان زۆرە پەستانێکی زۆر دەکەوێتە سەر سمتیان ئەمەش وادەکات ئازارییان زیاتر بێت، بۆیە پێویستە ڕێگری لەزیادبوونی کێش بکرێت.
ـ زۆر شت هڵمەگرە: لەکاتی هڵگرتنی شتێکی قورسدا پەستان دەکەوێتە سەر سمت ئەمەش وادە کات ئازار دروست ببێت بۆ ئەوەی بەدووربی لەم حاڵتە نابێت شتی قورس بەدەستت هەڵبگری.
ـ شتی گەرم بەکار بهێنە: ئەنجامدانی حەمامێکی گەرم یاخود بەکارهێنانی شتێکی گەرم بۆ سەر ئەوشوێنەی ئازاری هەیە یارمەتی نەهێشتنی ئەم ئازارە دەدات.
ـ مەلەکردن: یەکێکی کە لەڕێگاکانی نەهێشتنی ئازاری سمت مەلەکردنە.
ـ دووربکەوەرەوە لە ئەنجامدانی هەندێک مەشق وەک ڕاکردن و بازدان باشتر وایە لەوانە دوور بکەویتەوە ، لەبری ئەوان ڕێکردن باشترین هەڵبژاردەیە.
ـ هەوڵبدە ئەو مەشقان بکەیت کە باشن بۆ ئەم ئازارە ، هەربۆیە پێویستە سەردانی پسپۆڕی تایبەت بکەی تاکو ڕێنمایت پێبدات.
ئا: هە ـ ف
سەرچاوە: everday health