تەندوستی رونكردنەوەیەك لەبارەی بەكارهێنانی چەند جۆرێك شیری مناڵان دەدات

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی سلێمانی رونكردنەوەیەك لەبارەی بەكارهێنانی جۆرێك شیری منداڵان دەدات.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و خۆراك لە بەشی پشكنین و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو رونكردنەوەیەدائاماژەی بەوەکردووە"ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەو شیرانەی ناویانهێنراوە، بە پێی ئەو پشکنینانەی بۆیان کراوە لە ڕوی پێکهاتەوە گرفتێکی تەندروستییان نیە، بەڵام کێشەی ماوەی بەسەرچونیان هەیە.

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت"بە پێی ستانداردی عێراقی ماوەی بەسەرچون بۆ شیری مناڵ 18 مانگە، بەڵام ئەم شیرانە سەرجەمی ماوەی 24 مانگی بەسەرچونی هەیە، دوای 18 مانگ بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی خراپبونی پێکهاتەی شیرەکە لە ڕوی ڤیتامین و پرۆتین و چەوری، چونکە ئەو بەرهەمانە بەرگەی گەرمای دو هاوین ناگرێت بۆیە ئەو کۆمپانیانە پابەند دەکرێن 18 مانگ بەرواری بەسەرچونی لێبدرێت".






PM:11:18:11/04/2019