هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی به‌دیلگیراوی داعشی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، به‌غدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی ده‌ستگیركراوی داعشی له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌رگرته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، فیرقه‌ی هه‌شته‌می سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ زیاتر له 200 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشی وه‌رگرتووه‌ته‌وه وتیشی "ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكار و خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش راده‌ستی عێراق بكرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، دیله‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌دان چه‌كداری داعشیان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه 13 چه‌كداریان ره‌گەزنامەی فه‌ره‌نسییان پێبووه.