نوێترین زانیاری لەسەر کەیسی سوتانی سێوە قادر سێ مناڵەکەی

دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بەسیفەتی شاهید لە دۆسیەی سوتانی سێوە قادر و مناڵەکانی بانگی چەند کەسێکی دیکەی کردووە بۆ قسە وته‌وەرگرتن.

سامی ساتی، پارێزەری تۆمەتباری دووەم و ئاگادار لە کەیسەکە رایگەیاند" لێکۆڵینەوەکان لەسەر کەیسەکە بەردەوامە و تاڕادەیەکیش بەرەو کۆتایی دەڕوات، تائێستاش ته‌نها دوو کەس بە تۆمەتی ئەو رووداوە دەستگیرکراون".

ئەو بە ماڵپەڕی دوارۆژی وتووە: "جگە لەو دوو تۆمەتبارە، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ گەیشتن بەڕاستی رووداوەکە و تەواوکردنی لێکۆڵینەوە، بەسیفەتی شاهید بانگهێشتی سێ کەسی دیکەی کردووە بۆ وتەوەرگرتن، تابزانرێت سێوە قادری قوربانی لەکاتی رووداوەکە و گواستنەوەی لە ماڵەوە بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و لەکاتی گواستنەوەی لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵەوە بۆ نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی هیچ زانیارییەک یاخود قسەیەکی لەسەر تۆمەتبارکردنی (د.م) مێردی یان کەسێکی دیکە نەکردووە".

ئەو پارێزەره ئەوەشی وت: "ئەو کەسانەی بانگکراون و وتەیان لێوەرگراوە، ژنێک و پیاوێکی دیکەیه‌ کە هاوسێی ماڵی سێوەن و گەیاندوویانە بە نەخۆشخانە، لەگەڵ ئەو کارمەندە تەندروستیەی کە لە ئەمبوڵانس لەگەڵیدا بووە تا گەیشتونەتە نەخۆشخانەی سلێمانی، بەڵام تائێستا کارمەندەکە وتەی لێوەرنەگیراوە".

دووەم کە ژنێکە سامی ساتی وتی: "تۆمەتباری دووەم بەناوی (س) تائێستا هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبۆتەوە، هیچ بەڵگەیەکیش دژی تۆمەتباری ناوبراو نیە، کە دەستی هەبێت لە سووتاندن یان مردنی قوربانیەکاندا".

لە 16ی کانوونی یەکەمی 2018 بەهۆی ئاگرێكه‌وه‌ لە ماڵێکی گەڕەکی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ، دایکێک و سێ منداڵەکەی سووتان، دەست بەجێ منداڵەکان گیانیان لەدەستدا و دایکیشیان بەناوی (سێوە قادر) دوای زیاتر لەهەفتەیەک مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، باوکی سێوەش "مێردی کچەکەی بەوە تۆمەتبارکرد، کە ژنەکەی و هەرسێ منداڵەکەی سووتاندووە".




PM:08:15:12/04/2019