یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی رامۆسی راگەیاند

ئێوارەی ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی رەسمی خۆیەوە پێکانی بەرگریکاری بە توانای، سێرجیۆ رامۆسی راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆیەوە، رامۆس لە قاچی چەپیدا توشی پێکان بووەو بەو هۆیەوە ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی لیگانێس ببێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیاش بڵاویان کردەوە، رامۆس بۆ ماوەی ٢ تا ٣ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوەو ئەمڕۆش ئەو یاریزانە نەیتوانی مەشق و راهێنان بکات.

یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەبێتە میوانی یانەی لیگانێس و یاریەکەش لە هەفتەی ٣٢ی لالیگایە.

PM:09:01:12/04/2019