سلێمانی.. ئەو کەسەی تۆمەتبارە بەکوشتنی ئافرەتەکەی پارکی دایک، ئەم ئێوارەیە کوژرا


ئەو پیاوەی تۆمەتبارە بە کوشتنی کچەکەی لە سلێمانی لە پارکی دایک لە ساڵی ٢٠١٥ دا، ئەمشەو لە گەڕەکی رۆژهەڵات کوژرا.

پەیامنێری سپی، لە شوێنی رووداوەکەوە لە گەڕەکی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایگەیاند" رووداوەکە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە بووە لە گەڕەکی رۆژهەڵات لەناو شاری سلێمانی کەسێک دەستڕێژدەکات لە ئۆتۆمبیلێک و کەسێک بەناوی "م. ع" دەکوژێت و کەسێکی تریش کە هاورێیەتی و لەگەڵیدا بووە، بریندار دەبێت".

ناوبراو ئامۆزای ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو کەسەی کوژراوە جگە لەوەی بەچەند دۆسیەیەک تۆمەتبارە، هاوکات تۆمەتبارە بە کوشتنی کچەکە ٢١ ساڵەکەی ٢/١٠/٢٠١٥ کە لە پارکی دایک کوژرا. 



PM:09:02:12/04/2019