فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکی سوریا بۆردومان دەکات

فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى ئيسرائيل له‌ ئاسمانى لوبنانه‌وه‌ هێرشيان كرده‌ سه‌ر پێگەیەکی سەربازیی لەنزیک شاری مەسیافی سەر بە پارێزگای حەما و بەوهۆیەوە سێ سەرباز برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سوری لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە پێگەیەکی سەربازیان لەنزیک شاری مەسیاف لە پارێزگای حەما بۆردومان کرد.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، سیستەمە بەرگرییەکانی سووریا رووبەڕووی چەند مووشەکێکی دوژمن بوونەوە و، بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانيان خستیانەخوارەوە بەوهۆیەوە سێ سەرباز  برینداربوون چەند باڵەخانەکانەیەکیش وێرانکران.


PM:01:04:13/04/2019