به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌هۆی کاری راوكردنى ماسى ده‌ستگیركردنى 21 كه‌سى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2019 هێمن كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردووه‌وه‌و كه راوكردنى ماسى قه‌ده‌غه كراوه 21 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش گیراوە به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لى جۆراوجۆردا كه بۆ راوكردن به‌كاریان هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیراون به‌پێى یاسا ده‌درێنه دادگا و سزاده‌درێن.
له رۆژی 15ی ئازاری 2019ه‌وه‌بەهۆی وەرزی گەرا دانانەوە بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، راوكردنی ماسی له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه کراوە.