گەر قژت چەند شتێکت پێ بڵێ لەبارەی تەندروستیتەوە ئەوا
چەند دەرمان و شتێکی دیکەش هەن نەک هەر بۆ تەندوستی لەشت خراپن بەڵکو زیان بە قژیشت
دەگەیەنن ، لەبەر ئەوەی پێویستە کەمێک زیاتر
ئاگاداری قژو پێستی سەرت بیت .
ئەمانەش چەندشتێکن لەبارەی تەندرووستی قژتەوە ...
ـ کڕێش: چەند شتێک هەن وادەکەن کە قژ کڕێشی هەبێت ئەوانیش
، هەبونی کەڕووی سەر، پێستی چەور، قەڵەوی، قەلەقی، کەڕێش و هەوای ساردو ووشک.
ـ چۆن چارەسەری کڕێش
بکەی: بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لەم کێشەیە ڕۆژانە هەوڵبدە بەشامپۆی دژە کڕێش قژت بشۆی ، ڕەنگە پێویسستت بە
گۆڕینی دوو بۆ سێ شامپۆی دژە کڕێش هەبێت تاکو یەکێکی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ پرچت.
ـ هەبوونی کڕێشی زەرد چییە: گەر پێستی سەرت کڕێشی
زەردی هەبوو ئەوا مانای ئەوەیە پێستی سەرت توشی هەوکردن بووە ئەمەش بەهۆی هەبوونی چەورییەکی
زۆر لە لیمفە گرێکاندا رودەدات.
ـ قەلەقی : ئەوکەسانەی
قەلەقن زو پرچیان سپی دەبێت لەبەر ئەوەی کاریگەری
دەکاتە سەر ئەو ماددانەی بەرپرسن لە ڕەنگی قژ بەمەش پرچ سپی دەبێت.
ـ لاوازی قژ: لاوازی
قژ ڕەنگە هۆکاری نەخۆشی ڕژێنە دەرەقییەکان بێت کە ناهێڵن ڕژێنەکان بڕی پێویست هۆڕمۆن
دەر بدەن.
ـ قژوەرین ڕەنگە هۆکارەکەی کەمخوێنی بێت: گەر لەناکاو هەستت
بە قژ وەرینێکی زۆر کرد ڕەنگە هۆکاری کەمی ئاسن بێت کە کەمی ئاسن هۆکارە بۆ کەمخوێنی.
ـ لەدستدانی قژ بەتەواوی ڕەنگە کەمی پرۆتین بێت:
پرۆتین زۆر بەسودە بۆ گەشەکردن و بەهێز بوونی قژ کەمیشی هۆکارە بۆ لاوازی قژ لەدەستدانی.
ئا هەـ ف
سەرچاوە: evryday health