هەرسێ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و واتسئەپ و ئینستاگرام نزیکەى کاتژمێرێکە لە کارکردن وەستاون و تائێستاش هۆکارى وەستانەکەیان نەزانراوە.
بە گوێرەى میدیا جیهانییەکان ماوەى نزیکەى کاتژمێرێکە ئەو تۆڕانە لە سەرانسەرى جیهاندا لەکارکەوتوون و تائێستاش بەڕێوەبەرایەتى ئەو تۆڕانە هیچ لێدوانێکیان لەسەر هۆکارى لەکارکەوتنیان نەداوە.
مانگى پێشووش ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبوک بۆ هەندێک بەکارهێنەر لەکارکەوت، کۆمپانیای فەیسبووکیش لە تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کێشەکە پەیوەندی بە هێرشی ئەلکترۆنییەوە نییە.