دوای نزیکەی سێ كاتژمێر لە لەکارکەوتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و واتس ئەپ و ئینیستاگرام كەمێك پێش ئێستای كەوتەوە كار.
ماوەی نزیكەی سێ كاتژمێر ئەو تۆڕانە لەسەرانسەری جیهاندا و بەتایبەت لە هەریەک لە بەریتانیا و بەشێکى فەڕەنسا وئیتاڵیا و یۆنان و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا و وڵاتانى باشورى ئاسیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە کارکەوتوون.
ئەمەش لەكاتێكدایە، مانگی پێشووش ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبوك بۆ هەندێك بەكارهێنەر لەكاركەوت، كۆمپانیای فەیسبوكیش لە تویتەر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كێشەكە پەیوەندی بە هێرشی ئەلكترۆنییەوە نییە.