زیدان: کەس وەکوو رۆناڵدۆی پێ ناکرێت

زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ، ستایشی ئەستێرەی پێشووی یانەکەی،رۆناڵدۆ دەکات و رایدەگەیەنێت کەس وەکو ئەوی پێ ناکرێت.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر بە یانەی لیگانێس، زیدان بەشداری کردو باسی لە رۆناڵدۆش کرد.
زیدان رایگەیاند، ئێستا رۆناڵدۆ لە یانەکەی ئێمەدا نەماوەو چووە، بەڵام هەرکەس پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات لە داهاتوودا، وەکو ئەوی پێ ناکرێت.
لەسەر یاریەکەی لیگانێس رایگەیاند، ئەوان تیپێکی زەحمەتن و بۆ بردنەوە بەرامبەر بە ئێمە سبەی یاری دەکەن.
بڕیارە یاریەکە رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو ئەنجام بدرێت.



PM:07:41:14/04/2019