گومرگى ڕاپەڕین دەستبەسەرداگرتنی بڕى ١٤ تۆن جگەرى مریشکى ئێرانیی قەدەغەکراوی راگەیاند، کە لەناو ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا بووە و بەنیازبووە لە هەرێمی کوردستان ساغیان بکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گومرگىئیدارەى ڕاپەڕین ئاماژەى بەوەکردووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە دەستبەسەر ١٤ تۆن جگەری مریشکی ئێرانیی قەدەغەکراودا گیراوە کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا و لەژێر تەختەى بلۆکى کەپس شاردبوویەوە و باریکردبوو.
ئەوەشهاتووە،کە دوای دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکە ڕەوانەى دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر کراوە و سکاڵای یاساییش لەسەر خاوەنەکەی تۆمارکراوە، دواتریش ڕەوانەى دادگای گومرگی دەکرێت.
بەپێی بڕیارىێکی حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوردەکردنى جگەری مریشک لەوڵاتی ئێرانەوە قەدەغەکراوە.