سپی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ وەزیری پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەکۆبونەوەکاندا کراوە لە نێوان یەکێتی و پارتی وەزارەتی پێمەرگە بەر یەکێتی دەکەوێت،  سپی-ش کاندیدەکانی ئەو حزبە بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرادەکات.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هەریەک لە مەحموود سەنگاوی، جەبار یاوەر، مستەفا چاوڕەش خۆیان کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

ئەم کاندیدانەش کاتێک یەکلایی دەبێتەوە کە لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا دەنگ لەسەر یەکێکیان بدرێت و ببێتە کاندیدی ئەو حزبە ب پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە.



PM:09:52:14/04/2019