هەیفا وەهبی وێنەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە

ھەیفا وەھبی، خانمە ھونەرمەندی لوبنانی، نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی سەرنجڕاکێشەوە بڵاوکردەوە.

لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ھەیفا نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە، وەک لە وێنەکەشدا دەرکەوتووە عەزیەکی کورتی سەرنجراکێشی لەبەردایەو هەوادارانی سەرسامن بە جوانییەکەی.

ھەیفا لە ساڵی 1976 لەدایک بووە، تا ئێستاش دەیان بەرھەمی گۆرانی ھەیە، لە چەند فیلم و زنجیرە دراماشدا وەک خانمە ئەکتەرێک بەشداری کردووە، ھەوادارێکی زۆریشی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە.



PM:11:24:14/04/2019