هونەرمەندی لاو حەمید عوسمان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی پیری بڵاوکردەوە.
حەمید لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام باس له نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە، کە گۆرانییەکە بەناوی پیریی و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە و بەشێک لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە .
ئهم گۆرانییه نوێیەی حهمید ئاوازهكهی له لایهن بورهانی موفتی زادە دانراوه و ئەفشین شوکری ش دابهشكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییهكه ئهنجامداوه و هونهرمهند بڕیار فەتاح یش له وڵاتی روسیا كاری دهرهێنانی بۆ ئهنجامداوه .
حەمید عوسمان خەڵکی شاری سلێمانییە وله ساڵی 1985 له دایك بووه ، لە ئێستادا یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، بە هەردوو شێوازی فۆلکلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت ، زیاتر بە گۆرانیی ئاوێنە ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.