ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزیەك بە گوڕی 4.3 بە پلەی ڕێختەر سنووری شاری "قەسرشیرین"ی لە پارێزگای كرماشان و قەزای خانەقینی لە باشووری كوردستان هەژاندووە.
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە كاتژمێر 11:04 خولەكی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2019 بە كاتی ئێران، لە 12 كیلۆمەتریی شاری قەسرشیرین و 14 كیلۆمەتریی سەرپێڵزەهاو لە پارێزگای كرماشان ڕووی داوە.
بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 13 كیلۆمەتریی زەوی بووە و هاوكات لە قەزای خانەقینیش لە باشووری كوردستان هەستی پێكراوە.