خشتەی‌ نوێی موچە ڕاگەیەنرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری  حكومەتی‌ هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی موچە و سبەی موچەی وەزارەتی‌ داد دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی‌ داراییەوە بە "سپی" دراون وەزارەتی دارایی و ئابوری‌ بە فەرمی گەنجینەكان و بانكەكانی ئاگاداركردۆتەوە كە سبەینێ سێشەممە 16ی نیسانی 2019 تەنها موچەی  وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.

سەرچاوەكە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی دیكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا بەغدا بڕی دیاریكراوی موچەی فەرمانبەرانی نەگواستۆتەوە بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.


ئه‌م بابه‌ته ‌9978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:43:15/04/2019