ئەحمەد تورك بووە وەك سەرۆكی شارەوانی مێردین دەستبەكاربوو

ئەحمەد توركی سیاسەتمەداری باكوری كوردستان، دوای چەند جارێك دورخستنەوەی لە سیاسەت و سەرۆك شارەوانی، جارێكی دیكە وەك سەرۆكی شارەوانی مێردین دەستی بەكارەكانی كردەوە.

دوێنێ شەممە، ئەحمەد تورك كە وەك كاندیدی سەربەخۆ لە نێو هەدەپە بەشداری كردبوو، پاش سەركەوتنی، بەڵگەنامەی دەستبەكاربوونی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەرگرت و وەك سەرۆكی شارەوانی مێردین دەستبەكاربوو.

ئەحمەد تورك لە شاری ماردین لە باكووری كوردستان لە دایكبووە و دامەزرێنەر و سەرۆكی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی (DTP) بووە و چەند جارێكیش وەك پەرلەمانتار دەرچووە.



PM:03:23:15/04/2019