پۆلیس زانیاری لەسەر ڕووداوەکانی سلێمانی ئاشکرادەکات

نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەرێوەبەری‌ بەشی‌ راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ روداوو كارو چالاكییەكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەبەرواری‌ 1/4/2019 تا 14/4/2019 بەمشێوەیە خستەرو:

روداوەكانی‌ كوشتن:

1- لەبەرواری‌ 9/4/2019 لەشەقامی‌ سالم لەكافتریایەكدا هاوڵاتییەك كوژرا ئەم كێشەیە لەسەر پێنەدانی‌ پارە بووە كوژراو و بكوژ یەكتریان ناسیوە، هەموو رێكارەكانی‌ وەرگیراوەو فەرمانی‌ دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

2- (10/4/2019) كورێك لەگەڕەكی‌ چوارباخ‌و لەحەوشەی‌ ماڵی‌ خۆیاندا لەسەر كێشەی‌ كۆمەڵایەتی‌ باوكی‌ خۆی‌ دەكوژێت بەچەقۆ بەهاوكاری‌ برایەكی‌ تری‌ پاش ئەنجامدانی‌ رێكارە یاساییەكان هەردوو تۆمەتبارەكە خۆیان ڕادەستی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ كردووە. لەكاتی‌ پشكنینی‌ ماڵی‌ ئەو هاوڵاتییەی‌ كەكوژراوە بڕی‌ 9 نۆ ملیۆن دینار دۆزرایەوە كە كەسوكاریشی‌ نەیانزانیوە كە ئەو بڕپاریەی‌ هەیەو پارەكەش درایەوە بەكەسوكاری‌.

3- لە 12/4/2019 هاوڵاتییەك كوژرا لەگەڕەكی‌ مامەیارە كەسێكی‌ تریش بریندار بوو بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌‌و تیمەكانی‌ بەڵگەی‌ تاوان چونەتە شوێنی‌ رووداوەكەو كەمتر لە 24 كاتژمێر كەسێك دەستگیركراوە بەو تۆمەتە كە گومانی‌ زۆری‌ لەسەرەو ئێستا بەندە بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 406 ی.س.

دەستگیركردنی‌ 29 تۆمەتبار لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان 105:

1- دەستگیركردنی‌ 4 تۆمەتبار كە هەستاون بەفێڵ كردن‌و هەرەشەكردن لەهاوڵاتیان‌و بڕی‌ 8800 دۆلاریان لەهاوڵاتیان وەرگرتووە.

2- تۆمەتبارێك هەستاوە بەشكاندنی‌ جامی‌ ئوتومبیل‌و بڕی‌ 14 هەزار دۆلارو 5 ملیۆن‌و 400 هەزار دیناری‌ دزیوە، دواتر دەستگیركراوەو دەستبەسەر پارە دزراوەكەشدا گیراوە.
3- پێنج تۆمەتبار هەستاون بەساغكردنەوەی‌ پارەی‌ تەزویر لەناو بازارو بری‌ 7000 دۆلاری‌ تەزویریان پێگیراوە.

4- دو تۆمەتبار هەستاون بەوەرگرتنی‌ پارە لەهاوڵاتیان بەفێڵ كە گوایە لەدەزگاكانی‌ حكومەتی‌ هەرێم دایان دەمەزرێنێت.

5- شەش تۆمەتبار هەستاون بەدزینی‌ ماتۆرسكیل‌و دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەتان لەناو بازاردا.

6- دو تۆمەتبار هەستاون بەكێشانی‌ ماددەی‌ هۆشبەر، لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیركراوەو رادەستی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ كراون.

7- تۆمەتبارێك هەستاوە بەدزینی‌ كێبڵی‌ كارەبا لەگەرەكی‌ كارێزەوشك.

8- دو تۆمەتبار هەستاون بەدزینی‌ موبایلی‌ هاوڵاتیان‌و خراپ بەكارهێنانی‌ ئامێرەكانی‌ پەیوەندیكردن.

9- تۆمەتبارێك هەستاوە بەساختەكردنی‌ ساڵانەو بەڵگەنامەی‌ ئوتومبیل.

10- ئافرەتێكی‌ تۆمەتبار دەستگیركرا كە داوای‌ وردكردنەوەی‌ دراوی‌ 10 هەزار دیناری‌ لەهاوڵاتیان كردووە بۆئەوەی‌ بزانێت چەندی‌ پارە پێیە دواتر داوایكردووە كاری‌ نەشیاوی‌ لەگەڵ بكەن بەمەبەستی‌ دزینی‌ پارەكەیان دوای‌ دەستگیركردنی‌ هەندێك بەڵگەنامەی‌ پێگیراوە كە زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری‌ لای‌ خەڵك داناوە بەقەرز.

11- دەستگیركردنی‌ سێ تۆمەتبار كە بەنیازبون بەڵگەنامەی‌ ساختە دروستبكەن.

12- تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی‌ دزی‌ ئەنجامداوە لەدوكان‌و سوپەرماركێتەكان.

13- دو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستاون بەدزیكردن لەماڵان لەگەرەكی‌ چوارچرا.

14- دەستگیركردنی‌ دو تۆمەتبار كە بەبری‌ 15 هەزار دۆلار شیرینیان لەهەولێرەوە هێناوە بۆ سلێمانی‌ پارەیان نەداوە بەخاوەنی‌ كۆمپانیاكەو فەرمانی‌ دەستگیركردنیان هەبووە، لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیارییەوە دەستگیركران.

15- دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیارییەوە كە زیاتر لە 2784 وێنەی‌ ئافرەتی‌ لەموبایلەكەیدا بوەو وێنەكانی‌ دەستكارییكردووەو ناردویەتییەوە بۆ هەندێك لەو ئافرەتانەو داوای‌ پارەی‌ كردووە تا وێنەكانیان بڵاونەكاتەوە.

16- دەستبەسەر 5 دەمانچەو كڵاشینكۆفدا گیراوە.

17- دەستگیركردنی‌ دو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماواوە لەسنوری‌ قەزای‌ سەیدسادق كە تۆمەتبارن بەتاوانی‌ دزیكردن‌و دانیان بەئەنجامدانی‌ چوار تاوانی‌ دزیكردنی‌ دیكەشدا ناوە. 

كاروچالاكییەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتن 104

130 حاڵەتی‌ بەهاناوەچونی‌ هاوڵاتیان تۆماركراوە.

32 كێشەی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ تۆماركراوە.

9 حاڵەتی‌ روداوی‌ هاتوچۆ تۆماركراوە.

دەستگیركردنی‌ یەك تەقەكەرو دەستبەسەرداگرتنی‌ یەك چەك لەجۆری‌ دەمانچە.

13 ئوتومبیل دەستیبەسەرداگیراوە كە بێ سەرەتابون‌و فەرمانی‌ دەستبەسەرداگرتنیان هەبووە.

هێزی‌ تایبەتی‌ بارەگا

- لێكردنەوەی‌ پەردەی‌ جامی‌ ئوتومبیل 350
- لێكردنەوەی‌ لەزگەی‌ جام رەشی‌ ئوتومبیل 78
- دەستبەسەرداگرتنی‌ چەقۆو بۆكس خەنجەر 62
- دەستبەسەرداگرتنی‌ نۆ دەمانچە
- دەستبەسەرداگرتنی‌ یەك كڵاشینكۆف‌و یەك چەكی‌ ویلتەر 


ئه‌م بابه‌ته ‌1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:48:15/04/2019