هاوسەری هونەرمەندێکی بەناوبانگ دەستگیرکرا

هاوسەری خانمە هونەرمەندی ناسراوی میسری "سەمیحە ئەیوب"بە تۆمەتی دزیکردن سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، هاوسەری عورفی هونەرمەند سەمیحە ئەیوب بە ناوی "ئەحمەد . ن " کە لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی بە تۆمەتی دزینی پارەکانی سەمیحە، لەلایەن
 دادگای تاوانەكانی قاهیرە سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ئەوەشی پاش ئەوەی واژووی هاوسەرەکەی ساختەکردبوو بۆ دزینی پارەکانی.

هاوسەرەکەی سەمیحە ئەیوب لەبری ئەو ئیمزای چەكی كردووەو نزیكەی 120 هەزار دۆلاری ناوبراوی ڕاكێشاوە كە لە یەكێك لە بانقەكانی میسڕدا دانرابوو . هەروەها نزیكەی 3 ملیۆن جەونەهیی میسڕیش بە ناوی ئەوەوە لە بانق قەرز كردووە.

سەمیحە ئەیوب كە ئێستاتەمەنی 87 ساڵە دەڵێت تۆمەتبار پێشتر لەگەڵ مێردە كۆنەكەیدا، کە نوسەر و دەرهێنەری بەناوبانگ ( سەعدەدین وەهبە ) بوو، ماوەی 7 ساڵ كاری كردووەو دوای مردنیهاوسەرەکەشی هاوسەرگیری عورفی كردووەو وەكو دەرهێنەریش كاری لەگەڵدا كردووە.


PM:08:55:15/04/2019