لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریە گرنگەکەی بەرامبەر بە مانچستەریونایتد، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە یاریەکە کرد.
ڤاڵڤێردی رایگەیاند:" من ئەوە نازانم یانەی مانچستەریونایتد سبەی چۆن یاری دەکەن، بەڵام ئەوان ئەنجامی باشیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تۆمارکردووەو لە ٤ یاریدا ٣ یاری براوە بوون.
وتیشی"ئەوان رۆحیەتیان بەرزەو یاریزانی باشیشیان هەیە،بۆیە دەبێت بەباشی یاری بکەین و دیمبلیش باشەو ئەو یاری هویسکا ٦٠ خولەک یاری کردووەو تا بەیانی نازانین سەرەکیە یان نا، بەڵام ئەوە دەزانین ئەو لە پێکان گەڕاوەتەوە.
لەسەر ئەنجامی یاری چون رایگەیاند هەرچەندە ئێمە براوەبووین بەڵام هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوەو دەبێت وریا بین وباش بەرگری بکەین و هێرشیش بکەین.
لەسەر میسی رایگەیاند ئەو هیچ پێکانێکی نەماوە کە لە لوتیدا هەیبوو،سبەی زۆر بە باشی ئامادەیە.